AP ١٤٠١ گوڵان ٤ ١٥:٢١

بۆ ئەوەی نەتوانن بچنە سووریا؛

تورکیا هەرێمی ئاسمانی خۆیی بە ڕووی ڕووسیا داخست

تورکیا هەرێمی ئاسمانی خۆیی بە ڕووی ڕووسیا داخست

هەرێمی ئاسمانی تورکیا بە ڕووی سەرجەم فڕۆکەکانی ڕووسیا کە دەیانەوێت بچنە سووریا، داخرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەولوود چاوش وەزیری دەرەوەی تورکیا لە داخرانی هەرێمی ئاسمانی تورکیا بە ڕووی هەموو فڕۆکە سڤیل و سەربازییەکانی ڕووسیا کە بەرەو سووریا دەڕوان، هەواڵی دا. چاووش ئۆغڵوو ڕایگەیاند کە ئەو کارە بە ئاگاداریی تەواوی ڤیلادمیر پووتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا ئەنجام دراوە.

چاووش ئۆغڵوو لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەڤانی بە وتنی ئەوەی کە ئەنقەرە چوارچێوەی پێوەندییەکانی خۆیی لەگەڵ مسکۆ لەسەر بنەمای گفتوگۆ داناوە، وتی: ئێمە هەرێمی ئاسمانی خۆمانمان بەسەر فڕۆکە سەربازییەکانی ڕووسیا و تەنانەت فڕۆکە سڤیلەکانیش کە دەچنە سووریا داخستووە. ئەوان تا مانگی ئاپ مۆڵەتی بەکارهێنانی هەرێمی ئاسمانی تورکیایان هەبوو. ئێمە لە مانگی مارس پێیانمان ڕاگەیاند کە دەمانەوێت هەرێمی ئاسمانی تورکیا بەسەر فڕۆکە ڕووسیان کە دەیانەوێت بچنە سووریا دابخەین. من وەکوو خۆم ئەوەم بە لاڤرۆف ڕاگەیاند و ئەوانیش دوو ڕۆژ دوای ئەوە ڕایانگەیاند کە بە پێی فەرمانی پووتین چی دیکە سەفەرێکیان بۆ سووریا نابێت.

News ID 41678

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha